پێنج شه‌ممه‌ 24 حوزه‌یران 2021
ماڵەوە / کوردستان / گواستنەوەی چەکی قورس و جێگیرکردنی هێزە لە شاری سەردەشتدا

گواستنەوەی چەکی قورس و جێگیرکردنی هێزە لە شاری سەردەشتدا

سپای پاسدارانی ڕژیم، هێزەکانی خۆی لەگەڵ چەکی قورس، لە سنوورەکانی شاری سەردەشتدا جێگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سپای پاسدارانی ڕژیم، لە هەوڵێکی نیزامیدا، هێزەکانی خۆی لە شارەکانی “ئەردەبێڵ” و “سەڵماس”، ڕەوانەی سنوورەکانی شاری سەردەشت کردووە.

هەر بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە زمای سەرچاویەکی ئاگادار، هێزەکانی سپا بە چەکی قورسەوە وەک تۆپ و کاتیوشا، لە دەشتی “وەزنێ و جاسووسان” ،لە سنووری شاری سەردەشت جێگیر کراون.
شایانی باسە کە ماوەیەکی پێش، هێزەکانی سپای ڕژیم، لە سنوورەکانی شاری سەردەشتدا، دەستیان بە نۆژەنکردنەوەی پایگا کۆنەکانیان کردبوو.

بابەتی هاوپۆل

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە مەریوان

کۆڵبەرێکی دیکە بە دەستی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری مەریوان کوژرا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە …