ڕۆژی دووشەممە ۳‌ی جۆزەردان، لە ئاگرکەوتنەوەیەکدا زیاتر لە سێ هێکتار لە دارستانەکانی گوندی هانەگەرمەڵە،سووتێنرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ئاگرکەوتنەوەی ڕۆژی دووشەممە لە هانەگەرمەڵە هەورامان سەر بە شاری سەوڵاوا هاوشێوەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دوایانەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەنقەست بووە، ڕوویداوە.
لە ساڵانی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سپای پاسداران بەتەمای لەناوچوونی سرووشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون و هەرجارە و بە ئەنقەست ئاگریان لە دارستانەکانی ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرداوە و بوونەتە هۆی لەناوچوونی ژینگەی ئەم بەشە لە کوردستان.
زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌و ئاواییانه‌ی كه دارستانه‌كانی ده‌وروبه‌ریان ئاگری گرتووه ده‌ڵێن؛ ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی سه‌ربه دامه‌زراوه ئه‌منییه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی دارستانه‌كان به مه‌به‌ستی ئه‌منییه‌تی-نیزامی ئاگر تێبه‌ر ئه‌ده‌ن.