چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەستبەسەر بوونی ڕۆژنامە نووسێکی خەڵکی ئیلام

ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئیلام کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێرانەوە حوکمی زیندانی کردنی بەسەردا سەپابوو، دوای بانگهێشت کردن دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی جۆزەردان ،” کاوە مێهدی پوور”، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی “دەڕەشار” سەر بە پارێزگای ئیلام دوای بانگ کران بۆ ئیجرای ئەحکامی ئەو شارە، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی دەڕەشار گوازراوەتەوە.
کاوە مێهدی‌پوور رۆژنامەنووس و بەرپرسی حەفتەنامەی”باختر زمین” ڕۆژی سێشەممە (١٣ی خەرمانانی ساڵی ٩٧ی هەتاوی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بانگهێشت کراوە و حوکمی یەک ساڵ زیندانی پێ ڕاگەیەندراوە.
ئەو حوکمە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن لقی ٥ی دادگای پێداچوونەوەی ئیلام وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.
ئەو حوکمە بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران و هەروەها پڕوپاگەندە دژی حکومەت بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …