ڕۆژی شه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی مه‌عده‌نی “كانی سێ‌و” له “به‌یگۆم قه‌ڵا” سەر بە شاری نه‌غه‌ده بۆ دووهه‌مین جار له یەک حەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تییان لە بەردەم مەعدەنی “کانی سێ‌و”لە مەڕ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ هەواڵێ زاگرۆس پۆست؛ ئه‌م كرێكارانه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووش ده‌ستیان له‌كار كێشابووه‌وه، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌عده‌نه، خوازیاری په‌رداختی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها پاداشی كۆتایی ساڵیان بوون.
شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه فه‌رمانده‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیم به ئاماده‌بوون له نێو كرێكارانی ناڕازیدا، به‌نیاز بوون كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و زۆرنواندن له به‌رامبه‌ر كرێكاران دا بیانگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاند كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرێت ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن و ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.