چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئەندامێکی سپای پاسدارانی ڕژیم لە شاری چاڵدێران کوژرا

ئەندامێکی سپای پاسدارانی ڕژیم لە شەڕ و تێکەڵچوونێک لە شاری چاڵدێراندا کوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی سێ شەممە، ٧ی جۆزەردان، یەکێک لە ئەندامانی سپای ڕژیم بە ناوی، “ئیبراهیم ئاخوندزادە”، لە نزیک گوندی “سێگرک” سەر بە شاری چاڵدێران، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکدا، کوژرا.

ئەو ئەندامەی سپای پاسداران، خەڵکی شاری “ئاواجیق” سەر بە شاری چاڵدێرانە و میدیا حکوومەتییەکان ئەم شەڕ و تێکەڵچوونەیان، خستووەتە ئەستۆی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیمی ئێران.

هەرلەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، “کوورش حاجی مورادی”، بەرپرسی پۆلیسی ئاگاهی شاری “شاباد”،سەر بە پارێزگای کرماشان، کوژرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …