چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

نادیار بوونی چارە نووسی ئەندامی دەستبەسەر کراوی ئەنجومەنی “نۆژین”

پاش تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٦ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر بوونی  یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی “نۆژین”، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون خۆیان دەبوێرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە، لە دانی وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی “زارا محەمەدی”، ئەندامی ئەنجومەنی “نۆژین”، خۆیان دەبوێرن.

سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی زارا محەمەدی، ئەنجومەنی نۆژین و چالاکانی مەدەنی، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەکی ورد، سەبارەت بە تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی زارا محەمەدی، خۆیان دەبوێرن.”

سەرەڕای هەوڵی بنەماڵە و پارێزەری “زارا محەمەدی” بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی و هەروەها هەوڵی چالاکانی مەدەنی و هاوڵاتیانی کوردستان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، وەرێخستنی کەمپینێک بۆ ئازادیی “زارا محەمەدی”، تاکوو ئێستا، چارەنووسی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی “نۆژین، ناڕوونە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …