کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

نوێنەرانی حیزبەکانی ئەندام لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا چەند پرس و ئەگەرێکی بەردەم بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە ئێرانیان خستە بەرباس.

‎ڕۆژی یەکشەممە، 14ی ڕێبەندان یازدەهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە میوانداریی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێک هات و لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر چەند بابەت و بەرنامەی کاریی ناوەند ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا و بڕیاریان بۆ درا.

‎لەو کۆبوونەوەیەدا دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ئێران و کوردستان، هاوکێشە ناوچەییەکان و کاریگەرییان لەسەر ئێران و ئەگەرەکانی بەردەم بزووتنەوەی کورد هاتنە بەرباس و وێرای لێکدانەوەی بارودۆخی هەستیاری ئێستا و سیناریۆ ناڕوونەکان، پێداگری لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و یەک گوتاریی زیاتری هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرا.

‎لە بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆبوونەوەکەدا پره‌نسیپه‌كانی “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کورستانی ئێران” بۆ هاوکاری (تعامل) له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و ڕوانین له سیستمی سیاسیی داهاتووی ئێران” پەسند کرا.

‎لە بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆبوونەوکەدا باسی کۆڕبەندی وارشۆ (لەهێستان) بۆ باس لەسەر ئەمنیەتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە ناسەقامگیریی ئاشتی و هێمنیی جیهان کرا. ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە پێداگری لەسەر گرینگیی ئەم کۆبوونەوە نێودەوڵەتییە ڕای وابوو کە پێویستە سەرنجی بەشدارانی کۆبوونەوەکە بۆ لای پرسی کورد و نەتەوەکانی دی لە ئێران، سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بۆ ئاسمیلاسیۆنی کورد، سەپاندنی شەڕ و میلیتاریزەکردنی کوردستان، حاشاکردن و سەرکوتی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان و چوار دەیە پاشخستنی کوردستان لە ڕووی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ئێران و هەروەها؛ ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە ناسەقامگیرکردنی ناوچە، دەستێوردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتان، پشتیوانییان لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی و بەرنامەی مووشەکیی ڕێژیم بۆ پەرەپێدانی نائەمنی و ناسەقامگیری لە دنیادا ڕابکێشین. بۆ ئەو مەبەستەش ناوەندی هاوکاری لەسەر کۆمەڵە بەرنامە و پێشنیارێک ساغ بۆوە.

‎لەو کۆبوونەوەیەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کۆردستانی ئێراندا دوای هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی هەمەیە لایەنە بڕیار لەسەر چەند بەرنامەیەکی کاریی دیکەی ناوەند، لە پێوەندی لەگەڵ پرسە ڕۆژەڤەکانی دیکەی کوردستان و ئێران درا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …