پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی دەربڕینی خۆیندكارانی زانكۆی رازی كرماشان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی به‌فرانبار، خۆیندكارانی زانكۆی رازی كرماشان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به ئاستی له‌ خواره‌وه‌ی‌ خواردەمەنیەکانی خوراکی سلف سرویسی ئه‌م زانكۆیه‌، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و دەستیان دایە مانگرتن گشتی.

به‌ پێی، هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ خۆیندكارانی ناڕازیی له‌م مانگرتنه‌دا، سینی چێشتەکانیان له‌ حه‌وشه‌ی زانكۆ بڵاو كرده‌وه‌ و خوازیاری وڵام دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌م زانكۆیه‌ بوون.
جێگه‌ی ئاماژەیە کە‌، خۆیندكارانی زانكۆی رازی كرماشان له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا، به‌رانبه‌ر به‌ ئاستی نزمی خوارده‌مه‌نی سلف سرویسی‌ ئه‌م زانكۆیه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.

زانکۆی ڕازیی کرماشان یەکیک لە گەورەترین زانکۆکانی پارێزگاکانی کوردستانە کە لە ئێستادا نزیکەی ١٥ هەزار خوێندکاری هەیە، بەڵام لە پێداویستیی سەرەتاییەکان، وەکوو ژووری نووستن و چەندایەتی و چۆنایەتیی خۆراکەکەیان بێ‏بەرن.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، خوێندکارانی زانکۆی ڕازی لە پێوەندی لەگەڵ پێداویستییەرکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن و کۆبوونەوەی نارەزایەتی، بەڵام تا ئێستا، لە لایەن بەرپرسانی زانکۆ و کاربەدەستانی ڕژیم، هێچ وڵامێک بە داخوازیە سەرەتایی و بەرحەقەکانیان نەدراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …