لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیانی کورد لە شاری کامیاران، هاوڵاتیەکی دیکەی خەڵکی گوندی ئەڵک دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر شوێنی کاری چالاکێکی ژینگە پارێز بە ناوی “عیسا فەیزی”، خەڵکی کامیاران و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرەۆس پۆستی ڕاگەیاند کە، لە کاتی هێرش کردنە سەر ناوبراو لە نێو دووکانەکەیدا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بە لێدان و سووکایەتی کردن، دەستبەسەر و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەرسەرکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە ە لەبەر دەستدا نیه.
عیسا فەیزی یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێز و ئەندامی پێشووی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بووە و بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ڕژیم دەستبەسەر کراوە.
هەرلەم پەیوەندیە، ڕۆژی سێ شەممە ١١ی بەفرانبار سێ هاوڵاتی دیکەی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی ڕەزا ئەسەدی، فازڵ قەیتاسی وهادی کەمانگەر کە هەر سێکیان چالاکی ژیمگە پارێز بوون، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و چارە نووسیان نادیارە.