یه‌ك شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2023

کەش و هەوای ئەمنیەتی لە شەقامەکانی شاری تاران دژ بە خوێندکاران

به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیەکانی ڕۆژانی ڕابردووی خوێندكارانی زانکۆ له‌ شاری تاران ئه‌مشاره‌ به‌ توندی میلیتاریزه‌ كراوه‌ به‌ جۆرێك كه‌، هێزه‌ئه‌منیه‌كان و هێزه‌كانی دژه‌ شۆڕشی ڕژیم له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كانی تاران جێگیر بوون.


بە پێی هەواڵە بڵاو کراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ١١ی به‌فرانبار، زۆربه‌ی شەقام و شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كانی شاری تاران له‌وانه‌، مه‌یدانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌وشاره‌، به‌رامبه‌ر زانكۆی تاران و چه‌ندین شوێنی دیكه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئینتزامی و دژه‌ شۆرش، لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌ توندی خراوه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌.شایانی باسە كه‌ خوێندكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه ناردنی ئەو هێزانە‌، به‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردووی خوێندكاران له‌ زانكۆكانی تاران و په‌یوه‌ست بوونی خه‌ڵك به‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و به‌ هیچ جۆرێك نیشانه‌ی به‌هێز بوونی ده‌سه‌ڵات نییه‌، به‌ڵكوو ئه‌وپه‌ڕی ترس و لاوازی ڕژیمە‌.
جێگای ئاماژەیە کە؛ سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانبار ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆی تاران و خەڵک سەرەڕای جێگیربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم و پێكهێنانی فەزای توندی ئەمنییەتی، لەسەر بانگەوازێکی پێشووتر کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو کرا بووە، لە مەیدان و شەقامی ئینقلاب لە بەردەم زانکۆی تاران دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیەوە. ئەم کۆبوونەوەیە لە درێژە و بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ٣ رۆژەی خوێندکارانی واحیدی علووم و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانکۆی ئازاد دژ بە گیان لەدەستدانی ١٠ کەس و برینداربوونی ٢٨ کەسی دیكه‌ لە هاوپۆلەکانیان بەڕێوەچوو. ئەم ڕووداوە پڕ ئازارە ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانبار بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆبووسێکەوە کە لە ساڵی ١٣٩١وە کۆنە بووە و دەبوو فڕێبدرایە، بەڵام بۆ گواستنەوە و گه‌یاندنی خویندکاران لە جادەی لێژ و پڕ مەترسی زانکۆی ئازاد دا لە لایەن بەرپرسانەوە بەکار هێندراوە و ئەو ڕووداوەی لێکەوتەوە.
کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە سەرەتا لەگەڵ داخوازییەکانی پێشوی خوێندکاران سەبارەت بە دەست لەکار کێشانەوە و داوای لێبوردنی بەرپرسانی زانکۆی ئازاد و دوواین داخوازییە ئیمەنیەکان دەستی پێکرد. بەڵام دوای دخاڵەتی هێزە سەرکوتگەرە نیزامی و لیباس شەخسیەکانی ڕژیم و بە هاویشتنی گازی فرمێسک ڕێژ و لێدان و ئازار دانی خوێندکاران و خەڵکی ناڕازی، خوێندکاران لەگەڵیان تێکهەڵچوون و خیابان بوو بە مەیدانی خۆپیشاندانێکی سیاسی لەدژی ڕژیم. ئەوان روو بە دەسەڵاتدارانی ڕژیم دروشمیان دەدا: بترسن بترسن ئێمە هەموو پێکەوەین و نە هەڕەشە و نە زیندان ئیتر كاریگه‌ری نیە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …