دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كران.
به پێی هەواڵێ گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی دووشەممه ١٠ی بەفرانبار، دوو هاوڵاتی کورد، بە ناوەکانی “فازڵ قەیتاسی” و “ڕەزا ئەسەدی” لە شاری کامیاران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بههۆكاری نادیار دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاند،کە هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم بە بێ مۆڵەتی یاسایی ئەو دوو هاوڵاتیە کوردەیان دەستبەسەر کردووە ئهم دو هاووڵاتیه لە کاتی دەستبەسەر کرانیاندا کەوتووەنەتە بەر لێدان و سووكایهتی پێكردن.
تا ئێستا، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاوڵاتیە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵهكانیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.