دوو هاوڵاتی دانیشتووی شاری كامیاران ڕۆژی شه‌ممه ٨ی به‌فرانبار به‌مه‌به‌ستی تێپەڕاندنی ماوەی حوكمه‌كه‌یان گوازرانه‌وه بۆ زیندانی شاری كامیاران.
به پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ دوو هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی “دڵنیا سه‌بووری و ڕۆژین ئیبراهیمی” کە پێشتر لە گەڵ چه‌ند كه‌سی دیكه له چالاكانی كرێكاری شاری كامیاران به ناوه‌كانی “مهێرداد سه‌بووری، ئارام محه‌ممه‌دی، شاهۆ سادقی و ئۆمید ئه‌حمه‌دی” له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌م چالاكانه له ڕێكه‌وتی ١٢ی ره‌زبه‌ری ساڵی ٩٥ له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری سنه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام و به‌شدرای له به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار” هه‌ركام به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوون. هه‌روه‌ها دڵنیا سه‌بووری و ڕۆژین ئیبراهیمی له ڕێكه‌وتی ٣٠ی مانگی گوڵانی ساڵی ٩٥ به‌هه‌مان تۆمه‌ت له لایه‌ن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش یه‌ك حه‌فته به دانانی بارمتە و تاكاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگا به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرابوون.