یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2023

گواستنەوەی چوار بەند کراوی مەحکووم بە ئیعدام، بۆ ژووری تاکە کەسی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانبار، لە زیندانی ناوەندی ورمێ، چوار به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئیعدام، به‌ مه‌به‌ستی جێبەجێ کردنی حوكمه‌كه‌یان، گواسترانه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌ كه‌سی ئەو زیندانە.

به‌ پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ چوار بەندکراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدام، کە ناوی سێ کەسیان بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، به‌ ناوه‌كانی “پژمان پیری، چه‌نگیز ئێرانی و ته‌وحید”كه‌ به‌ تۆمه‌تی پەیوه‌ندی به‌ مادەی هۆشبەر و كوشتنی بە ئەنقەست، لە لایەن داداگای ڕژیمەوە به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به ‌مه‌به‌ستی جێبەجێ کردنی حوكمه‌كه‌یان گواسترانه‌تەوه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ.

جێگای ئاماژەیە،لەکاتێکدا،ڕێژەی ئیعدامەکان لەئێڕان ڕۆژبەڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە،چەند ڕیکخراوەی مافی مرۆڤی ناوخۆیی ونێونەتەوەیی،لەئیعدامی بەربڵاوی شارۆمەندان لە ئێران بەتایبەت ئیعدامی لاوان و مێرمنداڵان،ڕەخنە ونیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.بەڵام ڕژیمی ئێران بەردەوامە لە گەڵ کردەوە پیسەکانی خۆی.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …