پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

بانگهێشت کردنی شاعێر و چالاکی مەدەنی ئیلام بۆ دادگا

شاعێری خەڵکی مەلەکشای ئیلام، لە ڕێگای پارێزەرەکەیەوە ئاگادار کراوەتەوە کە دەبێ لە بەردەم دادگای ئیلام ئامادە بێت و بڕیارە سەر لە نوێ دادگای بکرێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ “ژاکان باران” نووسەر و چالاکی مەدەنی بە هۆی چالاکیەکانی لە پارێزگای ئیلام لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە سەرەڕای ناجێگیربوونی باری تەندروستی خراوەتە ژێر گوشارەوە، بە وتەی پارێزەری ناوبراو، “مەعسوومە فەیلی” ئەو چالاکە مەدەنیە بانگهێشت کراوە بۆ دادگا و بڕیارە دوایین کۆبوونەوەی دادگاییکردنی لە رۆژی ٢٦ی بەفرانبار بەڕێوەبچێت.

جێی‌ئاماژەیە “ژاکان باران” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مەلەکشا و ئیلامەوە، بە١٥ تۆمەتی جیا جیای ئەمنیەتی تاوانبار کراوە، بۆ سزادانی لە دادگای شۆڕشی پارێزگای ئیلام دۆسیەی بۆ کراوەتەوە. ئەو تاوانبارکردنانە لە کاتێک‌دایە کە زیاتر لە ساڵێکە ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم نەیانتوانیە کە هیچ بەڵگەیەک لە پێوەندی لەگەڵ “ژاکان باران” ڕوو بکەن،تەنیا بە کۆپی کردنی چەند بابەت و، وتار لە ماڵپەڕەکان کە پێیان وایە بە قەڵەمی “ژاکان باران” نووسراوە، دەیانهەوێ ئەو چالاکە مەدەنیە سزا بدەن.

“ژاکان باران” تەنیا لە بەرامبەر شێعر و ئەو بابەتانەی کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی بڵاوی کردووتەوە، خۆی بە بەرپرسیار زانیوە، و ناوەندە ئەمنیەکانیش بە هەڵبژاردنی یەک بەیت لە شێعرێکی ئەو شاعیرە بە بیانووی بێ‌ڕیزی کردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام، دەیهانهەوێت بە توندی سزا بدرێت.

لەو ١٥ تۆمەتە کە بەسەر “ژاکان باران” سەپاوە، بەرچاوترینی بریتین لە؛ هەوڵدان بەدژی ئاسایشی گشتی و بەشداریی کردن لە خۆپێشاندانەکان و ڕێکخستنی کۆبوونەوەی نایاسایی، دروشم نووسین بەدژی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئیلام، بێ‌ڕیزی کردن بە ڕێبەری ڕژیم، و تووێژکردن لەگەڵ راگەیاندنەکانی دەروەی وڵات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …