دووپات بوونەوەی کارەساتی شیناوێ،ئەمجارە لە زاهیدان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی سه‌رماوه‌ز له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قوتابخانەیەکی سه‌ره‌تایی كچانه‌ له‌ زاهێدان، سێ خوێندكاری پۆلی یه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌ قورسی برینداربوون.


به‌ پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان ، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی سۆپەی نەوتی له‌ نێو پۆلەکانی ده‌رس له‌ قوتابخانەی كچانه‌ی “ئه‌سوه‌ی حه‌سه‌نه” سێ قوتابی کچی تەمەن ٧ ساڵان به‌ناوه‌كانی “مۆنا خوسرەو په‌ره‌ست، مریه‌م نه‌وكه‌ندی و سه‌با عه‌ره‌بی” به‌هۆی ڕاده‌ی زۆری سووتانه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو قوتابی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی تووشی سووتان هاتن.
بەرپرسی پەروەردەی پارێزگای سیستان و به‌لوچستانسەبارەت بەم ڕوداوە وتی: به‌هۆی نه‌بوونی گاز و کەرەستەی گەرم کەرەوەی ستاندار له‌م قوتابخانەیە‌، بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی پۆلەکان و قوتابیان له‌ سۆپای نەوتی كه‌ڵك وه‌رگیراوه‌.
سەرماوەەزی ساڵی 91، بەهۆی گڕگرتنی چرای نەوتی قوتابخانەی سەرەتایی ئاوایی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار، ئاگركەوتنەوەیەك روویدا كە لەئەنجامدا 13 كەس لە كچانی قوتابی توشی سوتان بوون‌و دوو كەسیشیان بەناوەکانی “سەیران یەگانە و سارینا رەسووڵ زادە” گیانیان لەدەستدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …