پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكان لەسەر كشانەوەی خەبات روونكردنەوە دەدات

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران ئاگادارینامەیەك بڵاودەكاتەوە ‌و لەسەر كشانەوەی سازمانی خەبات لەو ناوەندە روونكردنەوە دەدات.
دەقی ئاگادارینامەكە بخوێنەرەوە:

‎ئاگادارییەک لە لایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
‎بۆ بیروڕای گشتی
‎هاونیشتمانییانی بەڕێز، ئۆگرانی تەبایی و یەکگرتوویی
‎هەروەک ئاگادارن ساڵی رابردوو دوای هەوڵ و بەدواداچوونی زۆربەی حیزبەکانی کوردستان و بۆ وڵامدانەوە بە ویست و داخوازیی ئێوەی بەڕێز سەبارەت بە هاوکاری و یەکگرتوویی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دامەزرا. دواتر و لە رەوتی پێکەوە کارکردن پێویست بوو کە ئەم ناوەندە بۆ لێک تێگەییشتن و هاودەنگی زیاتر ، هێلە گشتی و پرنسیپەکانی خۆی بە مەبەستی گەییشتن بە ئامانجەکانی روو بە خەڵک و بیروڕای گشتی بخاتە روو. لەو بارەوە کۆمەڵێک بابەت لە چەند خاڵێکدا لە لایەن نوێنەرانی حیزبەکانی ئەندامی ناوەندەوە لە ژێر ناوی هێڵە گشتی یەکان ئامادە کران و دوای باس وگۆرێنەوەی روانگەکانی لایەنەکانی بەشدار لە ناوەند ئامادەی پەسند کردن بوو ، بەڵام لە بەر ئەوەی کە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە تەنیا لە گەڵ چەند خاڵێکی بنەڕەتیی هێڵە گشتییەکاندا هاودەنگ نەبوو ناوەندی هاوکاری بۆ پاراستنی یەکریزی ناوەند ورێز گرتن لە بیرورای سازمانی خەبات ودانی کاتی زیاتر بەوان چەندین مانگ لە بڵاو کردنەوە وراگەیاندنی ئامانج و پرنسیپەکانی ناوەند خۆیان پاراست . بەڵام بەداخەوە ئەو سازمانە لە حاڵێکدا کە ئەندامانی ناوەند چاوەڕێی بەشداری ئەوان لە دەهەمین کۆبوونەوەی ناوەند کە رۆژی ١٩ی سەرماوەز۱۳۹۷ی هەتاوی بسترا و تەرخان کرابوو بۆ ئەوەی بریاری کۆتایی لە سەر بڵاوبوونەوەی هێڵەگشتییەکان بدرێ ، بەشدارییان نەکرد لە دوای بەشداری نەکردنی سازمانی خەبات لەو کۆبوونەوەیە ، بۆ نیازپاکی زیاتر ناوەند هەئیەتێک پێک هاتوو لە ئەندامانی ناوەند راسپارد سەردانی سازمانی خەبات بکەن بەڵام سەردانی وەڤدەکەش کاریگەری نەبوو وسازمانی خەبات هەر سوور بوون لە سەر قسەی خۆیان ، کە نابێ چەمکی فیدرالیزم بۆ ئیدارەکردنی سیستمی داهاتووی ئێران ببێتە ئامانجی ناوەندو تەنانەت بۆ ماوەیەکی زۆر هەوڵیاندا چەمکی سیکۆلاریزم و چەمکی وتووێژ کە پرنسیبن لە خەباتی سیاسیی ناوندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران وەڵابندرێ . بە داخەوە سازمانی خەبات دوای سەردانی وەڤدی ناوەند، لە راگەیاندراوێکدا و پاشان لە پرێسکۆنفرانسێکدا یەک لایەنە چەند قسەیەکیان کرد کە بەم جۆرە لە لایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە راستیەکان دەخرێتە بەرچاوی ئێوەی بەڕێز.

‎١. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە راگەیاندراوەکەیاندا باس لە پێشێل کردنی تەوافوق دەکەن و یەک لایەنە ناوەندی هاوکارییان بە هەڵوەشاوە ناوبردوە کە ئەو قسەیە بە تەواوی دوورە لە راستی و ناوەند لە کاری خۆی بەردەوامە.

‎٢. چوار حیزبەکەی دیکەی ناوەند جگە لە سازمانی خەبات لە سەر فیدراڵیزم بۆ داهاتووی ئێران کۆکن بەڵام سازمانی خەبات لەو بارەوە پێشنیارێکی باشتر لە فیدراڵیزمیان پێ نیە و سوور بوونی ئەوان لەسەر رای رێکخراوی خۆیان لە کاری هاوبەش ،بەدوور لە پرنسیپە دیمۆکراتیکەکان دەبیندرێ.

‎٣. ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە گەڵ ئەوەی کە رووخان و نەمانی کۆماری ئیسلامی بە باشترین بژاردە دەزانێ و لەوە دڵنیایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کات بە شێوەیەکی جیددی باوەڕی بە وتووێژ بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە ئێران دا نەبووە ، بەڵام هاوکات بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان وتووێژ بە پرنسیپێک لە کاری سیاسیدا دەزانێ و هیچکات رەدی ناکاتەوە.

‎لە کۆتاییدا پێویستە بوترێ کە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان ئێران سەرەڕای بڕیاری یەکلایەنەی سازمانی خەبات بۆ چوونە دەرەوە لە ناوەند ، جەخت لە سەر هەرچی بەرینترکردنەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەکاتەوە و لەو پێوەندیەدا لە کار و تێکۆشانی خۆی بەردەوام دەبێ.

‎ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …