بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری پیرانشار

ڕۆژی یەک شەممە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد خەڵکی شاری پیرانشار به تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە سنووری ئەو شارە بریندار دەبێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی یەک شەممە ٢٥ی سەرماوەز، هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە سنووری شاری پیرانشار ،کاروانێک له کۆڵبەرانی کوردیان کردە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی خۆیان و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی “نادر نەبیزادە” خەڵکی گوندی زیوەسەر بە شاری پیرانشار به قورسی بریندار دەبێت و دواتر ناوبراو بە هۆی قووڵ بوونی برینەکەی دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری پیرانشار.
بەهۆی نەبوونی ژێرخانی ئابووری و سەرمایەگوزاریی حکوومی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، هاوڵاتیانی کورد بۆ دابین کردنی بژیویی ژیانی ڕۆژانەیان روو لە کاری پڕ مەترسی وەکوو کۆڵبەری و کاسبی کردنی سەرسنوورەکان دەکەن، کە زۆر جاریش بەرەوڕووی مەرگ و برینداربوون دەبنەوە وهێزە نیزامیەکانی ڕژیم بێ بەزەییانە ئەیاندەنە بەر دەسڕێژی گوللە .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …