نادیاری چارە نووسی هاوڵاتیەکی دەستبەسەرکراو خەڵکی شاری بانە

مانگی خەزەڵوەرهێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لاوێکی کوردی خەڵکی شاری بانەیان دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە مەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی شاری سنە لە  مانگی خەزەڵوەر لە نێو شاری بانە لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵەیان بەناوی ”کامیار شەریفی” دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کردووە. تا ئێستا هۆکار دەستبەسەرکرانی ئەو هاوڵاتیە کوردە نادیارە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆست ڕاگەیاند، کە بنە ماڵەی ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر کردنی کامیار تا ئێستا چەند جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی سنە و بانەیان کردووە بەڵام هیچ وڵامێکیان لەمەڕ چارەنووسی کوڕەکەیان وەرنەگرتتوە و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەکەیانی  لێکەوتوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …