سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی ژینگەی”ژیانی سه‌وز”ی سه‌قز له‌ ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌ی “وڵات”ی بۆكان

ئەنجوومەنی ژینگەپارێزانی “ژیانی سەوز” لە شاری سەقز، بەربەست و گوشارەکانی فەرمانداریی و شاره‌داریی بۆکان بۆسه‌ر ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “وڵات” لە شاری بۆکان مه‌حكووم و پشتیوانیی له‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ژینگه‌پارێزیه‌ كردووه‌.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ئەنجوومەنی ژینگە پارێزانی “ژیانی سەوز”ی شاری سەقز پشتیوانی خۆیان لە هەمبەر بەربەست و گوشارەکانی کاربەدەستانی ڕژیم ( فەرمانداری و شارەداری بۆکان) لە شاری بۆکان بۆ داخستن و ڕاگرتنی چالاکی ئەنجوومەنی ژینگە پارێزانی “وڵات”ی شاری بۆکان دەربڕی و له‌ به‌شێك له‌ دقی ئه‌م پشتیوانییه‌ هاتووه‌، چارەسەری کێشە ژینگەییەکان، ئەرکێکە کە کەس و لایەن و رێکخراوەی بۆ نییە، ئەرکێکی گشتییە و هاوکاری و هاوخەمی هەموو کۆمەڵگای دەوێ و چاوپۆشی لەو کێشانە، کارەساتی گەورەتری لێ دەکوەێتەوە.سازکردنی کۆسپ و لەمپەر لەبەر دەم کار و چالاکی ژینگەیی، سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ ئەرکی دەوڵەت یەک ناگرێتەوە، بگرە دانانی یاسا لە ئەستۆی حکوومەتە و دەبێت ئەو کەلێنەی لە کەم و کورتی چالاکی خه‌ڵك درووست بووە، پڕ بکاتەوە. پاراستنی ژینگە بابەتێکی جیهانیە و دڵەڕاوکێ و نیگەرانی لای زۆر وڵاتان ساز کردووە و هەر وڵاتێک، ساڵانە بڕێکی زۆر بۆ چاکسازی و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گرفتە ژینگەییەکان تەرخان دەکەن. تگەرە خستنە سەر رێگەی ئەنجومەنی ژینگە پارێزانی شاری بۆکان و بەرگری لە چالاکوانانی دڵسۆزی بۆکان لە لایەن شاره‌داریی و فەرمانداریی ئەو شارەوە، دوور لە هەر یاسا و رێسا و نەریتێکی کۆمەڵگایە، بەم بۆنەوە ئێمە وەکوو ئەنجومەنی ژینگە پارێزانی “ژیانی سەوز”ی سەقز ئەم کارە مه‌حكووم دەکەین و داوا لەو دوو رێکخراوە حکوومەتییە دەکەین کە بەرگری لەم ئەنجوومەنە دڵسۆزەی ژینگە نەکەن،ئەگەر هاوکار نین، بەربەستیش نەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …