پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

کوژراو و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بانە

دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری بانە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکانی ڕژیمی ئێران کوژراو و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەز، هێزەکانی سەر سنووری ڕژیم لە ناوچەیەک بە ناوی “سەرتەزێن” لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەیان لەو دوو کۆڵبەری کورد کردووە، کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەحمانی کتابی” دانیشتووی گوندی “نەنوور” سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستە و خۆی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵ، گیانی لە دەست دەدات و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “محەممەد مەعرووفی” خەڵکی گوندی “بژی” بە قورسی بریندار بووە.
جێگای ئاماژەیە کە تەرمی ئە کۆڵبەر کوژراوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ساڵانە بە دەیان کۆڵبەری کورد بە هۆیی تەقەی راستەوخۆیی هێزە کانی ڕژیمی ئێران گیانیان لەدەست دەدەن و بە سەدان کەسیش بریندار دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …