سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

گوشار خستنە سەر ئەنجوومەنی ژینگەی وڵات لە لایەن کاربەدەستانی ڕژیم لە شاری بۆکان

شارەداریی و فەرمانداریی شاری بۆکان، گوشاریان خستوەتە سەر ئەنجومەنی ژینگەی “وڵات”، کە دەبێت چالاکییەکانیان ڕابگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ئەنجومەنی ژینگەی “وڵات” لە شاری بۆکان لە بەیانییەیەکدا بڵاوی کردوەتەوە کە فەرمانداریی و شارەداری شاری بۆکان دەیانهەوێت، ئەم ئەنجوومەنە کۆتایی بە چالاکییەکانی خۆی بێنێت.
لەو بەیانیەکەدا هاتووە: گوشار خستن بۆ سەر ڕێکخراو و ئەنجومەنەکان لە لایەن هێزەکانی دەسەڵاتەوە، شتێکی نوێ نیە، و ئەو گوشارە هەر لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنیان تا ئەمڕۆ بەردەوامە.

هەروەها ئەنجومەنی ژینگەی “وڵات” لە درێژەدا نووسیویەتی: بەپێی ڕاگەیەندراوی پێشووی ئەو ئەنجومەنە، گوشارەکان لە لایەن شارەداری و فەرمانداری شاری بۆکان بۆ داخستنی ئەو ئەنجومەنە بەردەوامە و ئێمە داوا لە خەڵک دەکەین پشتیوانیمان لێ بکەن.

شایانی باسە کە؛ مانگی گوڵانی ڕابردوو دوو ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەی “وڵات” بە ناوەکانی جەعفەر ئەمینی و حامید سپێهری بە تۆمەتی پڕۆپاگەندا دژی نیزام لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری ورمێ بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …