چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

رۆحانی؛پێم وانەبێ وڵاتێکی دیکە وەکوو ئێران لە بواری ئازادیەوە بوونی هەبێت

رۆژی چوار شەممە ١٤ ی سەماوەز دوو رۆژ بەر لە ١٦ ی سەرماوەز(١٦ اذر) “رۆژی خوێندکار”، حەسەن روحانی روو بە خوێندکاران لە زانکۆی شاری سمنان باسی لە ئازادی لە ڕادە بەدەری خوێندکاران کرد.

رۆژی چوار شەممە ١٤ ی سەماوەز دوو رۆژ بەر لە ١٦ ی سەرماوەز(١٦ اذر) “رۆژی خوێندکار”، حەسەن روحانی روو بە خوێندکاران لە زانکۆی شاری سمنان وێڕای ڕەد کردنەوەی قەیرانیی بوونی بارودۆخی ئەمرۆی ئێران وتی: پێم وانیە وڵاتێکی وەک ئێران لە دنیادا بێت کە خوێندکاران بتوانن ئاوا بە ئازادی بۆچوون و ڕەخنەکانیان دەرببڕن.

ئەو بە بێ شەرمی تەواوەوە ئیدیعای کرد: بە شێوەی ئاسایی زانکۆکانی وڵاتی ئێمە ئازادترین زانکۆکانن لەباری دەربڕینی ڕەخنە و خوێندکاران زۆر بە ئاسانی بۆچوونەکانیان دردەبڕن. هەڵبەت جێگای بیستنی ئه‌و جۆره‌ قسانه‌ سەرسوڕمان نییە لەبەر ئەوەی خەڵک پێشتریش درۆی لەم جۆرەیان وەک: لە ئێراندا زیندانی سیاسیمان نییە، له‌ ڕووحانی زۆر بیستوە.

ئەم ئیدیعا بێ شەرمانەیە لە حاڵێکدا دەکرێن کە دوژمنایەتی ڕژیمی ئێران لەگەڵ زانست و زانکۆدا لە هەمان سەرەتای هاتنە سەرکاری لە بەرنامەری کاری خۆیدا بووە و لە ژێر حاکمیەتی ڕژیمی ئێران خوێندکارانی تێکۆشەر هەمیشە بە هۆی دەربڕینی بیروبۆچونیان لەژێر گوشاردا بوون.

دوژمنایەتی بەردەوامی عەلی خامنەیی لەگەڵ عولومی ئینسانی و دەرکرانی تەرحی ئەمنیەتی ئەستێرەدار کردن و دەرکردنی خوێندکاران و مامۆستایانی چەپ و ڕادیکاڵ بەشێکی تر لە دژایەتی ڕژیم لەگەڵ زانکۆ و ئازادی بەیان و ئەندیشە بووە لە ئێران.

روحانی لە حاڵێکدا ئیدیعای بوونی ئازادی بەیان و ئەندیشەی لە ئێراندا هەیە کە لە کاتی سەرۆک کۆماری خودی ئەودا و لە جەریانی ناڕەزایەتی گشتی مانگی بەفرانباریساڵی ڕابردووی هەتاوی ژمارەیەک لە خوێنەکاران گیران و دوای ئەشکەنجەدانێکی وەحشیانە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانەوە، بە پەروەندە سازی درۆینە لە دادگا فەرمایشەیەکاندا بە حوکمی قورسەوە زیندانی کران و لەگەڵ بێبەش بوون لە درێژەی خوێندندا بەرەو روو بوونەوە.

لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا ڕژیم لە ترسی پەرەسەندنی ناڕەزایەتی بزوتنەوەی خوێندکاری لەسەر بنەمای هەمان پەسندکراوی دژی زانستی و کۆنەپەرستانەی شوڕای باڵای فەرهەنگی و مۆری تەئیدی مەجلیسی شورای ئیسلامی، سەهمیەی هاوسەران و منداڵانی( ئیسارگەران، گیانبازان و ڕەزمەندەگان بە ئامادە بوونی لانیکەم ٦ مانگ لە بەرەکانی شەڕ) لە کۆنکۆری زانکۆکاندا بۆ ٣٠ ٪ زیاد کرد. بەم ئامانجەی کە بتوانێ بە هێزی بەکرێگیراوی بەسیج وەک خوێندکار بچێتە شەڕ لەگەڵ بزوتنەوەی خوێندکاری.

بەم حاڵەوە سەرەڕای بوونی کەش و هەوایەکی ئەمنیەتی و هەوراز و نشیوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاری لە چەند ساڵی ڕابردودا، زانکۆکان هەمیشە سەنگەری خۆراگری و یەکێک لە ئۆرگانە سەرەکیەکانی ناڕەزایەتی و خەبات لەدژی حاکمیەتی دیکتاتۆڕی و یاسا کۆنەپەرستانەکان بووە و دەبێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …