پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

هێرش کردنە سەر ماڵی مامۆستایەکی کورد لە سەقز

هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز هەڵیانکویایە سەر ماڵی چالاکێکی بواری ڕێکخراوەی مامۆستایانی کوردستان و دەستیان بەسەر کەل و پەلە شەخسیەکەیدا گرتووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەوالی زاگرۆس پۆست؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی لیباس شەخسی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز هێرشیان کردە سەر ماڵی خالید عەلیزادە، نووسەر، وەرگێڕ و یەکێک لە چالاکانی ڕێکخراوەی مامۆستایانی کوردستان و وێڕای بێ ڕێزی بە ئەندامانی بنەماڵە بە تایبەت هاوژین و براکانی ناوبراو، کەل و پەلی شەخسی ناوبراویان وەکوۆ لەپ تاب، نووسراوە و ئەو کتێب و فایلانەی کە تا ئێستا ئیزنی چاپ و بڵاۆکردنەوەیان پێ نەدرابوو، لە گەڵ خۆیان دەبەن و هەڕەشە لە بنەماڵەکەی دەکەن نابێت بە هیچ شێوەیەک میدیاکان سەبارەت بەو کردەوەی ئیتلاعات ئاگادار بکرێنەوە، لە ئەگەری قسە کردن و میدیایی کردن،لە گەڵ سزای قورسی قەزایی ڕووبەڕوو دەبنەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە کاتی ئەو هێرش کردنە بۆ سەر ماڵی خالیدعەلیزادە، لە سەقز نەبووە، بەڵکو بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفڕانسی زانکۆی ئێکستێر لە وڵاتی بریتانیا و بە  دەعوەتی فەرمی بەشی کوردی ئەو زانکۆیە لەوێ دەبێت.

خالید عەلیزادە یەکێک لە چالاکانی بواری کلتووری، مەدەنی، ڕێکخراوەی مامۆستایان و مافی مرۆڤی کوردستانە، کە لە چەند ساڵی ڕابردودا بە هۆی چالاکی بەردەوام لە کۆڕ و کۆبونەوەکاندا و نووسین لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا، بەردەوام لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە ژێر چاوەدێریدا بووە و چەندین جار لە لایەن ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کراوە و هەڕەشەی دەرکردن و زیندانی کردنی لێکراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …