ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوڵاتیه‌ك له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌سه‌رده‌شت

هێزەکانی ئیتلاعات سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەردەشت، هاوڵاتیەک خەڵکی سەردەشتیان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كردووه‌.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ هێزەکانی ئیتلاعاتی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەردەشت، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەز، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “سۆران خزری” تەمەن ٢١ ساڵ هێرشیان کردووه‌ته‌‌ سه‌ر ماڵی ناوبراو، به‌ڵام نەیاتوانیوە دەستبەسەری بکەن. پاش پشکنینی ماڵی ناوبراو، براكه‌ی واته‌ “کاروان خزری”و دایکی واته‌ “تووبا شەهیدی”یان دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسه‌، هێزه‌کانی ئیتلاعات “کاروان خزری”یان داوەتە بەر لێدان و بێڕێزییان بە بنەماڵەکەشیان کردووە. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دایکی ناوبراو پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە ئازاد کراوە،هەروەها هێزە ئیتلاعاتییەکان، هەڕەشەیان لە “تووبا شەهیدی” کردووە کە لە گەڵ هەواڵدەرییەکان قسە نەکات و هەروەها وتوویانە تا کاتێک کە پێی ڕانەگەیەندراوە مافی ئەوەی نییە کە لە شاری سەردەشت بچێتە دەرەوە.
بەڵام کاروان خزری تا ئێستا لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیراوه‌ و له‌ چارەنووسی ناوبراو هیچ هەواڵێک لە بەر دەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …