شەش چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی “ڕۆژی جیهانی کرێکار”، لە لایەن دادگای پێداچوونەوە حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بە ماڵپەری هەواڵی زاگرۆس پۆست؛شه‌ش چالاكی كرێكاری شاری كامیاران كه پێشتر به تۆمه‌تی به‌شداری له “ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار” و “هاندان له‌دژی نیزام” له ساڵی ٩٥ی هەتاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی بارمتە له زیندان ئازاد كرابوون، له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم له شاری سنه به زیاتر له دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.
ئەو شەش هەڵسووڕاوە کرێکاریە بە ناوەکانی، ڕۆژین ئیبراهیمی، ئارام محه‌ممه‌دی، دڵنیا سه‌بووری، مێهرداد سه‌بووری، ئۆمید ئه‌حمه‌دی، ، شاهۆ سادقی و” له لایه‌ن لقی چواری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شاری سنه به دوو ساڵ و شه‌ش مانگ و شه‌ش ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراون.
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی دەربڕینی پارێزه‌ری ئه‌م شه‌ش هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه، له‌سه‌ر ویستی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی و هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری كامیاران و پارێزگای سنە، ئەو حوکمە بەسەر چالاکانی کرێکاری شاری کامیاران سەپاوە.