پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار

دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری پیرانشار لە سنووری ئەو شارە دەکەونە بۆسە و بەر دەسڕێژی گوللەی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دەدا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە قورسی بریندار دەبێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی سەرماوەز، کاروانێک لە کۆڵبەران لە سنووری “کانی خودا”، لە ناوچەی “سێ چۆمان” سەر بە شاری پیرانشار دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم و دەدرێنە بەر دەسڕیژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “فەرهاد بەیانەک” خەڵکی گوندی “ماشکان” گیانی لە دەست دەدات هەروەها برایەکی فەرهاد بە ناوی “سدیق بەیانەک” بە قورسی بریندار دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە دەیان کۆڵبەری کورد لە ڕێگا سەخت و پڕمەترسیدارەکانی سنورەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە کوژراو و بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …