بڕیاری لە سێدارە دانی لاوێکی کورد لە چەند ڕۆژی داهاتوو

هاوڵاتیەکی لاوی خەڵکی کرماشان کە لە تەمەنی ١٦ ساڵان بە هۆی دەمەقاڵەیەکەوە لە قوتابخانەی ئەو شارە، هاوپۆلیەکی خۆی کوشتبوو، بڕیارە تا چەند ڕۆژی داهاتوو لە سێدارە بدرێت.

لاوێکی کورد بە ناوی “میلاد عەزیمی” خەڵکی کرماشان کە ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاوپۆلییەکی  دەستبەسەر و دواتر حوکمی سێدارە بەسەردا سەپاوە.نابراو لەکاتی ئەنجامی تاوان تەنیا ١٦ ساڵ تەمەنی بووە و بە هۆی ترس و گوشاری هێزە ئەمنیەیەکانی ڕژیمەوە ئەو کوشتنەی بە ئەستۆ گرتووە و هەتا تەمەنی ١٨ ساڵان لە ناوەندی ڕاگرتنی منداڵانی تاوانبار لە کرماشان ڕاگیراوە و ئێستا لە زیندانی دێزڵ ئاوای کرماشان ڕاگیراوە و بڕیارە حوکمەکەی ١٣ی سەرماوەز  بەڕێوە بچێت.

جێگای ئاماژەیە کە بنەماڵەی کوژراو لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕی ٥٥٠ میلیۆن تمەن ئەو لاوە ببەخشن و لەسێدارە نەدرێت، بەڵام بنەماڵەی میلاد بە هۆی دەستکورتی و هەژارییەوە و بە هاوکاری خێررخوازان هەتا ئێستا توانیویانە تەنا ٣٥٠ میلیۆن تمەن کۆ بکەنەوە.

دایکی میلاد بە ناوی “فەریبا بەخشی” ڕایگەیاندووە کە دار و نەدارمان فرۆشتووە ناوەندێکی خیرخوازیش ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بۆمان کۆ کردوەتەوە، بەو حاڵەشەو هێشتا بڕی ٢٠٠ میلیۆن تمەنمان کەمە و داوای لە خێرخوازان کردووە کە هاوکارییان بکەن و نەهێڵن ڕۆڵەکەیان لەسێدارە بدرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …