گیان لە دەست دانی کۆڵبەرێکی دیکە لە شاری بانە

کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران، گیانی لە دەست دەدات.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “هادی سەلیمی” ٣٠ ساڵ تەمەن،هێزە نیزامیەکانی ڕژیم جێگیر لە پایگای “ماڵتە” لە سنووری شاری بانە، بەبێ ‌ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە،کە بەو هۆیەوە ئەو کۆڵبەرە کوردە گیانی لە دەست دەدات.

هەر بە پێی هەواڵی گەیشتوو ؛ لە ئەنجامی ئەو دەسڕێژیەی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم، دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە.

هەروەها شەوی چوارشەممە ٧ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “سەعدوڵلا شەریفزادە” خەڵکی گۆندی “نەمشیر” سەر بە شاری شاری بانە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، لە شوێنێک بە ناوی “زلە”، بە قورسی بریندار بووە و پاش گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە هێزە نیزامیەکانی ڕژیم بەرگریان لە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و کەس و کاری ئەو کۆڵبەرە کوردە بە ناوبراو کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …