هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

نادیار ی چارەنووسی مامۆستایەکی دەستبەسەر کراو لە دیواندەرە

ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەر مامۆستایەکی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە و چارە نووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، مامۆستایەکی کورد بە ناوی ئومید شامحەمەدی، خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران دەستبەسەرکردنی ئەم مامۆستایە پشتڕاست کردەوە و هەروەها باسی لە ناڕوونی چارەنووسی ئەم مامۆستایە لە کاتی دەستبەسەرکردنی تا ئێستا کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم مامۆستا کوردە هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …