یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

چالاکێکی کرێکاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئینتیزامی شاری سنە کرا

چالاکێکی کرێکاری کورد خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی  ئیتلاعاتی ئیمنتیزامی ڕژیم لە شاری سنە کرا و دەبێت خۆی بەو ناوەندە بناسێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بە ناوی غالب حوسێنی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی هێزی ئینتیزامی ڕژیم لە شاری سنە کرا.

ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشت کراوە و دەبێت ئەومڕۆ چوارشەممە ٢٣ خەزەڵوەر، خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئینتزامی ڕژیم لە شاری سنە بناسینێت.

تا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، لە هۆکاری بانگهێشت کردنی ناوبراو هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …