چارەنووسی هاوڵاتیەکی کورد خەڵکی شاری سنه پاش دوو حەوتوو لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارەدا نادیارە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ رێکەوتی ٢٤ی رەزبەر هاوڵاتیەک بە ناوی محەمەد ئەمین کەنعانی تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی ئاوای “تەختە” سەربە ناوچەی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم کەسە دیار نییە.
بنەماڵەی ئەو هاوڵاتیە کوردە لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانیەوە، هیچ زانیارییەکیان نییه و بەدواداچوونەوەیان بۆ ئازادیی ناوبراو بە دانانی بارمتە هیچ ئاکامێکی نەبووە.
هەروەها لە چەند رۆژی رابروودا دوو هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی بورهان ئەحمەدی و کاوە بابامورادی خەڵکی گوندی “تەختە”، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستگیر کراون و ماوەی ١٠ رۆژە چارەنووسیان نادیارە.