پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ده‌ست پێكردنی سەر لە نوێی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیر بارهەڵگرەکان

خولی نوێ مانگرتنی شۆفێر بارهەڵگرەکان لە شارەکانی ئێران دەستی پێکرد.

به‌ پێی هەواڵە بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌وری چوارمی ناڕه‌زایه‌تیی گشتی شۆفیر بارهەڵگرەکان له‌ چەند شاری ئێران وەکوو تاران، زه‌نجان، ئیسفه‌هان، عه‌سه‌لویه‌، نه‌هاوه‌ند، قه‌زوێن، شاهروود، شادگان و جاده‌ی مه‌لاییر بۆ‌ نه‌هاوه‌ند، سەر لە نوێ ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌، ده‌وری نوێی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شۆفیر بارهەڵگەرکان له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ کە ‌تا ئێستا هیچكام له‌ داخوازیەکانیان له‌وانه‌، بردنه‌سه‌رێی كرێ باره‌كانیان به‌ پێی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی کەرەستەی ماشینەکانیان، گرانی لاستیك، كه‌م بوونه‌وه‌ی نرخی كۆمیسیۆن و حه‌قی بیمه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

ناڕه‌زاییان هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادكردنی هاوكاره‌كانیان كه‌ له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا، له‌لایه‌ن هێزەکانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، بوون.

هەروەها جێگای ئاماژەیە، كه پێشتر‌ دادستانی گشتیی ڕژیم، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سێداره‌دانی دەستگیرکراوانی مانگرتن و‌ ناڕازییانی شۆفێر بارهەڵگەرەکانی كردبوو.

شۆفێر بارهەڵگرەکان لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا دەستیان دایە مانگرتن بۆ گەیشتن بە کۆمەڵێک داخوازی هاوشێوەی ئەم خواستانە. بەڵام لە لایەن بەرپرسانەی ڕژیمەوە هیچ وەڵامێکیان نەداونەتەوەو هەرچەند ئەو کات مەجلیسی شۆرای ڕژیم کۆمیسیۆنێکی تایبەتی پێک هێنا بۆ وەڵامدانەوە بە داخوازیەکانی شۆفێر بارهەڵگرەکان، بەڵام بە وتەی شۆفێرەکان داخوازییەکانیان تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …