سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر لە ٢٣ ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكی كرێكاری کورد، “زانیار ده‌باغیان”، له چاره‌نووسی ناوبراو هیچ هەواڵێک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
زانیار ده‌باغیان ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ر له ماڵه‌كه‌ی خۆی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیەتیەکانی ڕژیم لە شاری سنە ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازرایه‌وه بۆ زیندانی ئیتلاعاتی ئەو شارە. تا ئێستا سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ دڵنیا بوونه‌وه له دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو، هیچ زانیارییه‌كیان پێ نه‌دراوه و چاره‌نووسی ناوبراو نادیاره.
زانیار دەباغیان چالاکی کرێکاری کورد و ئەندامی ناوەندی هاوئاهەنگی بۆ دروست بونی ناوەندە کرێکاریەکان و خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەر لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و هەروەها هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش گەڕانی ماڵەکای بڕێک لە کەرەستەی تایبەتی ناوبراو و هاوژینی دەستی بەسەردا گیراوە.