ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی، ده‌وری نوێی سزا ئابووریه‌كانی له‌دژی ڕژیمی ئیران كه به‌دوای به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی به‌رجام، لە مانی گوڵانی ئەمساڵی هەتاویدا هه‌ڵوه‌شێنداربوونه‌وه، ڕاگه‌یاند.
ده‌وری نوێی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا كه بڕیار له ڕێكه‌وتی ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه به‌كرده‌وه ده‌ربێت، کە شێرکەتی نه‌وت و گاز، پێترۆشیمی، كه‌شتیڕانی و بانكی ئێران دەکاتە ئامانج. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زیری دارایی ئه‌م وڵاته له دانیشتنێكی هاوبه‌ش له واشنتن ڕایانگه‌یاند، گه‌مارۆكان تا كاتێك كه تاران له به‌رامبه‌ر داواکاریەکانی ئه‌مریكا وڵام نەداتەوە، هه‌روا ده‌مێنێته‌وه.
هاوكات وه‌زیری دارایی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ٧٠٠ كه‌سایه‌تی و شیركه‌تی ئێران به لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه زیاد بوون. ئه‌مەش له‌حاڵێكدایه كه پێشتر مایك پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتبووی كه عه‌ره‌بستانی سعوودی بۆ دابین كردنی نه‌وتی پێویست له بازاڕه‌كانی جیهان، شه‌ریكێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵ كردنی چالاكییه‌كانی ڕژیمی ئێران.