هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سقز دوو هاوڵاتی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەڕ، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوەکانی سدیق ڕەحمانزادە و عوسمان ڕەرحمانزادە کە باوک کوڕ بوون لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز هێرش دەکرێتە سەر ماڵی سدیق ڕەحمانزادە ولە گەڵ کوڕەکەی دەستبەسەر دەکرێن و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە تۆمەت و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاوڵاتیە کوردە لە بەردەستدا نییە.
سەرچاوەی هەواڵ؛کوردپا