رۆژی ٧ی خەزەڵوەر رێوڕەسمێکی ژینگەپارێزی لە ئاوایی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ رێوڕەسمێە لە ژێر ناوی ئاشتی لەگەڵ دارستان و بە دروشمی “نەهێڵێن تەورەکان نیشتمان قەڵاچۆ بکەن”بەڕێوەچوو. لەم رێوڕەسمەدا کە بە بهشداری ژمارەیەک لە ژینگەپارێزانی شاری مەریوان و دەورووبەری بەڕێوەچوو باس لە گرینگی پێدانی پاراستنی ژینگە و بە تایبەت دارستانەکان کراوه و ئەوەی کە ژینگە تا چەند کاریگەری لە سەر ژیانی مرۆڤ هەیە. جێگای ئاماژەیە لهم ڕێوڕهسمهدا ژمارەیەک لە لاوانی شاری مەریوان و ئاوایی سەردۆش و دەورووبەر وهكوو هێمایهكی سهمبۆلیك، تەور و مشاری کارەباییان شكاند.