وەرزشوانێکی لاو خەڵکی شاری سەقز توانی لە کێبرکێیەکانی بلیمەتی لێزان کە لە وڵاتی ڕووسیا بە ڕێوە چوو، پلەی دووهەم بە دەست بێنێت.
لە درێژەی سەرکەوتنی لاوانی کورد، ڕەزا ڕزوان وەرزشوانی لاوی خەڵکی شاری سەقز، لە کێبڕکێی جیهانیی “بلیمەتی لێزان” توانی پلەی دووهەمی جیهانی ڕووسیە بە دەست بهێنێت.ئەو لاوە کوردە، لەو کێبڕکێیە لەگەڵ ١٨ بەشداربووی دیکە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ رکەبەری کرد و توانی میداڵی زێو و پلەی دووهەم بلیمەتی لێزان لە ئوراسیا بە دەست بێنێت.
کێبڕکێی ئوراسیا لە ڕێکەوتی ٢ تاکوو ٦ی خەزەڵوەر، لە شاری یکاترینبورگ لە وڵاتی ڕووسیە بەڕێوە چوو.