وەزشوانێکی لاوی خەڵکی شاری مەهاباد، لە کێبڕکێەکانی جیهانی کاراتەی ئۆیاما، کە لە وڵاتی ئوکراین بەڕێوەچوو توانی میداڵی زێڕ بە دەست بهێنێت.
وەرزشوانی لاوی خەڵکی شاری مەهاباد، بە ناوی ئیدریس مەحموودزادە، ، توانی میداڵی زێڕی کاراتەی ئۆیامای وڵاتی ئوکراین بە دەست بهێنێت، ناوبراو لەو کێبڕکێیە جیهانیەدا، توانی بە سەر ڕکابەرەکانیدا زاڵ بێت و سەرکەوتن بە دەست بێنیت، ئەو کێبڕكێیە کە لە وڵاتی ئوکراین ، بە بەشداریی ٣٠٠ وەرزشوانی کاراتەکار، لە ١٠ وڵاتی جیهان، ئوکراین، گورجستان، تورکیە، ئێران، ئازەربایجان، سوئید، یوونان، پاکستان، مراکش و موڵداڤی و هەروەها قارەمانانی جیهان و ئورووپا بەشدار بوون بەڕێوە چوو.