دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری “قەندۆل” سەربە شاری سەردەشت بە قورسی بریندار بوون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری قەندۆلی شاری سەردشت، کاروانێک لە کۆڵبەرانیان کرده ئامانجی تەقەی ڕاستە و خۆ، کە بە هۆیەوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئەمین خزرپوور و خالد محەمەدی بە قورسی بریندار دەبن.
ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە بە هۆی قورسی برینەکەیان ڕاگوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ، دۆخی تەندرووستی خالد محەمەدی نالەبار ڕاگەیندراوە.
هەر لەم پێوەندییەدا،ڕۆژی هەینی، ٤ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “ئەدیب حسێنی” لە ئاوایی بلجووک سەر بە ناوچەی قتوور سەربە شاری خووی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی لە دەست دا.