له درێژهی دەستڕێژی گولەی هێزەکانی ڕژیم له ماشینی كاسبكارانی کورد، ڕۆژی پێنجشهممه هێزی ئینتزامی ڕژیم تهقهی له ماشینی كاسبكارێكی خهڵكی مهریوان كرد و بههۆیهوه شۆفیری ماشینهكه به قورسی برینداربوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی خەزەڵوەر کاسبکارێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “ئەرکان کەرەمی”، لە جادەی نێوان سەقز و مەریوان، کەوتە بەر دەسترێژی گولەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی ئێران و بە قورسی برینداربوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو به گومانی هەڵگرتنی باری قاچاخ تهقهی لێكراوه، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ناوبراو هیچ کەلوپەلێکی قاچاخی پێ نەبووە.
ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراوە.