لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی سەقز و بانە دوو هاوڵاتی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ڕۆژی ١ی خەزەڵوەر ژنێکی لاو خەڵکی شاری سەقز بە ناوی شیما دەستیان،کە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و دایکی منداڵێک بووە و بەهۆی کێشەی ماڵی و ئابوورییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە، هاوڵاتیەکی دیکە خەڵکی شاری بانە بە ناوی “عەتا ئەمین زادە” بە بە هۆی کێشەی دەستکورتی و هەژارییەوە شادەماری خۆی بڕییوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بە هۆی چوونەسەرەوەی نابەرابەری ئابووری و دزی و گەندەڵی گەورە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران، کەلێنی چینایەتی گەورەتر بووەتەوە و چینی خوارەوەی کۆمەڵگاشی برسیتر کردووە بە تایبەت لە کوردستان دەستێکی بەربڵاویان بووە لە هەڵاواردن و دژایەتی و پێیڕانەگەیشتنی ئابووری، کە دەبینین ڕۆژانە چەند هاوڵایەتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە هۆی هەژاری و دەستکورتی ئابووریەوە هەوڵی خۆکوژی دەدەن.