لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیانی ئاوای نێ سەر بە شاری مەریوان، هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو ئاواییە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مریوان دەستبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەر، هاوڵاتیەکی بە ناوی “جەماڵ گرامی” خەڵکی ئاوایی نێ مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە هێرش دەکرێتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
تا ئێستا لە هۆکاری گیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە ، هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.
لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی ڕەزبەر، ، چوار هاوڵاتیی خەڵکی ئاوایی نێ سەر بە شاری مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕژیم. بە ناوەکانی “ﺣەﻣﯿﺪ ﭘەﺭﻭﺍﺯە” “ﺑڕﯾﺎﺭ ﮐﺎﻭە” “ﻣﻮﺣسین ﻓەﺭەﻫﻤەﻧﺪ” “محەممەد پەروازە”دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە ڕاگوێزراون.