ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سنه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی ئاوایی “حه‌سه‌ن ئاوای” سەر بە شاری سنە و به‌هۆكاری نادیار دەستبەسەر کردووە.
به پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ هێزه ئه‌منیه‌تیەكانی ڕژیم لە شاری سنه هاوڵاتیه‌كیان به ناوی “وریا خەسرەوی” دانیشتووی ئاوایی “حه‌سه‌ن ئاوا” لە دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌منییه‌تی ئەو شارە كردووه.
جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو پێشتریش به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه کانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم” به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.