لە دوایی زیاتر لە ١٥ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی چالاکی کرێکاری کورد، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوس و بارودۆخی لەبەر دەستدا نییە.
زانیار دەباغیان چالاکی کرێکاری کورد خەڵکی شاری سنە و ئەندامی ناوەندی هاوئاهەنگی بۆ دروست بونی ناوەندە کرێکاریەکان، لە ڕۆژی ۱۴ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە کانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە، سەرەڕای بەدواچون و سەردانی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە و ئەمنیەتیەکان و دادوەریەکان نەیانتوانیوە زانیاری لەسەر بارودۆخی ناوبراو بەدەست بهێنن، هەروەها لە ۱٦ی ڕەزبەر هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم هێرش دەکەنە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنیی ماڵی ناوبراو دەست بە سەر وەسیلەی تایبەتی ناوبراو و هاوژینەکەیدا دەگرن.