شەش شارۆمەندی خەڵکی مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردیەکان بۆ لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازتنەوە.
رۆژی پێنج شنبە و هەینی ٢٦ و ٢٧ رەزبەر شەش شارۆمەندی مەریوانی ناسراو بە “مەحەمەد پەروازە ” ٢١ سالە کوری حسین ، “حەمید پەروازە ” ٢٨ سالە کوری مەحەمەد ، “بریار کاوە ” ٢٥ سالە کوری ئەمین ، “موحسێن فەراهمەند “٢٤ سالە کوری خەسرەو کە ئەم چوار کەسە خەڵکی ئاوایی “نی “و ” کاروان ئە حمەدی “٢٦ سالە کوری جەلال و “رەحمان سدێقی “٣١ سالە کوری عیسی کە ئەم دووکەسە خەڵکی شاری مەریوانن دەستبەسەر کران و هەموویان بێ هێچ بەلگەی قەزایی بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردیەکان دەستبەسەر بوون و بۆ لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراوتنەوە .
گوشاری رژیم لە مانگی رابردوو زۆر زەختی خستوە سەر خەڵک و بە بیانۆی جۆرواجۆر خەلک دەستبەسەر دەکات کە ببێتە هۆی چاو ترسینی خەڵک ، و دەیان کەسی دەستبەسەر کردووە .