دەستبەسر کردنی شۆفێررانی بارهەڵگر لە ئێران

مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە شارە جیاجیاکانی ئێران کە بۆ جاری سێیەم لە ڕۆژی ١ی ڕەزبەر لە دژی بەدی نەهاتنی داخوازییەکانیان دەستی پێکرد، لە دوای ١٦ رۆژ لە زۆربەی شارەکان بەردەوامە و هێزەکانی ڕژیم زیاتر لە ٢٥٠ شۆفێری بارهەڵگرەکانیان دەستبەسەر کردووە.

لە ڕۆژی ٣١ی خەرمانانی ئەمساڵدا شۆفێری بارهەڵگرەکان لە زۆربەی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی جێبەجێ نەبوونی بەڵێنەکانی بەرپرسانی پێوەندیداری ڕژیم لەمەڕ داواکارییە سنفییەکانیان،لە دوای بانگەوازێکی گشتی بۆ مانگرتن، دەستیان لە کارەکانیان کێشایەوە و بۆ جاری سێیەم لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاویدا دەستیان دایە مانگرتنێکی گشتی لە سەراسەری ئێران.

سەرەڕای ئەوەی کە ڕاگەیاندنە فەرمیەکانی ڕژیمی ئێران، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەر، باسیان لە تەواو بوونی ئەم مانگرتنە کرد، بەڵام وێنەهەواڵ و گرتە ڤیدیۆییەکان لە ماڵپەڕەکاندا،باسیان لە بەردەوامی مانگرتنەکان لە زۆربەی شارەکانی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.

لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوو زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە پارێزگاکانی: سنە،  ئەلبۆرز، ئەردەبیل، ئیسفەهان، فارس، سیمنان، کرماشان، زەنجان، هەمەدان، خۆراسانی باکوور، خۆراسانی ڕەزەوی و شارەکانی بۆجنوورد، کەنگان، پاکدەشت، نیشابوور، شیروان، ئازەرشار، گورگان، نەبدەرگەز، ئیزە، ڕەزەن و زەرەند دەستبەسەر کراون، ئەم کەسانە بە تۆمەتی “شێواندنی ئاسایشی گشتی و ڕێگەری دەستبەسەر کراون.

لەم پەیوەندیەدا “محەممەد جەعفەر مونتەزری”دادستانی گشتیی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە حوکمی دەستبەسەر کراوانی مانگرتنی بارهەڵگرەکان قورسە و حوکمی سێدارەشی تێدایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …