شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2024

سنە.. 36 كرێكاری كورد لەسەر كار دەركران

شیركەت مریشكی “واروك” لەشاری سنە كە چەندین فازی كارخانەی جوجەكەشی هەیە، 36 كرێكاری خۆی لەسەر كار دەكرد‌و بڕیارە لە رۆژانی داهاتووشدا 10 كەسی دیكەش لەسەر كار دەربكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە، كرێكارانی لەسەركار دەركراوە ئەو شیركەتە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەم كارەی بەرپرسانی شیركەتەكە كۆبوونەوە‌و لەگەڵ بەڕێوەبەری كاروباری كۆمەڵایەتی پارێزگای سنە بەناوی بورهان سەڵەواتی كۆبوونەوە‌و خوازیاری روونكردنەوەی بەرپرسانی شیركەتی “واروك” بوون، كە بەرپرسانیش پێیانوتوون كە تەنیا بۆ ماوەی شەش مانگ لەسەر كار دەردەكرێن. ئەمەش لەكاتێكدایە كە زۆربەی ئەم كرێكارانەی لەسەر كار دەركراون كەمتر لە دوو ساڵیان ماوە كە خانەنشین بكرێن.
بەڵێنی بێ بنەمای بەرپرسانی شیركەت بۆ گەڕانەوەی ئەو كرێكارانە پاش شەش مانگ، كرێكارانی توڕە كردوە‌و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوكمی لەسەر كار لابردنیانن.
شیركەتی “واروك” زیاتر لە 80 كرێكاری هەیە كە بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، زۆربەی ئەم كرێكارانە لەلایەن هێزەكانی حیفازەت ئیتلاعاتی رژیم لەوانە پویا عەلی محەمەدزادە‌و سەعید ئاخوندزادەوە هەڕەشە‌و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە.
هەروەها بەڕێوەبەری ئەم شیركەتە بەناوی نادر ئیسماعیلی نەسەب، بە هەڕەشە‌و گوڕەشە كرێكارانی لەسەر كار دەركراو دەترسێنێت كە نابێت ناڕەزایی دەرببڕن.
بەپێی زانیارییەكان سەهامدارانی ئەم شیركەتە، زۆربەیان كەسانی بەدناو‌و دژە كرێكار‌و سەر بە رژیمی ئیسلامین لەوانە شەعید نەقشی زادیان سەرۆكی پێشوی ژوری بازرگانی ‌و ئومید زەهتاب.
شیركەتی مریشكی “واروك” كە زیاتر لە 20 ساڵە لەبواری بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشك كاردەكات، لەلایەن چەند سەرمایەدار بەڕێوەدەبرێت كە لەو ماوەیەدا كرێكارانی ئەو شیركەتە بەدەیان جار توشی دەركردن‌و بێ مافی بوون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …