بریندار بوونی دوو کۆڵبەری کورد لە سەڵماس

شەوی ڕابردوو دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری سەڵماس، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم  بە قورسی بریندار بوون و باری تەندروستیان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە کوێستانی “چلمێری شەهیدان” لە سنووری ورمێ تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کرد، و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “عەبدولعەزیز فەنەکی و میر حاج عەلیزادفە” بە قورسی بریندار بوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

بە پێی هەواڵەکان باری تەندروستی عەبدولعەزیز فەنەکی نالەبارە و لەژێر چاوەدێریی تایبەتی پزیشکیدایە.

جێگەی ئاماژەیە کە ڕژیمی ئێران بە شێوەی سیستەماتیک دەستی داوەتە کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەرانی کورد کە بۆ بژیوی ژیانی خۆیان،کۆڵبەری دەکەن،کە هەموو ڕۆژێک هەواڵی کوشتن و بریندار بوونی کۆڵبەرانی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبیسین و دەبینین.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …