پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

خۆکوژی  کچێکی خوێندکار لە ئیلام

کچێکی لاوی خەڵکی شاری دێهلۆڕان سەربە پارێزگای ئیلام بە هۆی هەژاری و نەداری بنەماڵەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر ، کچێکی لاوی خەڵکی شارەکی وەحدەت سەر بە شاری دێهلۆڕان بەناوی “ماریا عەبەدی” بە هۆی ئەوەی کە بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە ناوبراو بۆ زانکۆ ناو نووسی بکەن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ ماریا عەبدی ١٧ ساڵ تەمەن بووە و لە ئەزموونی ئەمسالی زانکۆکانی ئێران بۆ زانکۆی تەورێز قەبووڵ بووە، بەڵام بەهۆی هەژاری و دەستکورتی بنەماڵەکەی، نەیتوانیە خۆی ناونووس بکات، و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ناوبراو دەست بداتە خۆکوژی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت.

بە پێی ئامار و ڕاپۆرتەکان، بە هۆی هەژاری و بێکاری خۆکوژی لە نێوان هاوڵاتیانی کورد بە تایبەت ژنان بەردەوام لە سەرەوە بووە، بە جۆرێکە لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوی تا ئێستا زیاتر لە پەنجا کچی لاو و ژن دەستی داوەتە خۆکوژیەوە، پارێزگای ئیلام هەرچەند کەم حەشیمەت ترین پارێزگای ئێران بە ئەژمار دێیت، بەڵام زیاترین ڕێژەی خۆکوژی لەئاستی هەموو ئێراندا لەو پارێزگایە تۆمار دەکرێت .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …