تەقینەوەی مین لە مەریوان بریندار و کوژرانی کۆڵبەرانی لێکەوتەوە

سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە لە سنووری شاری مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین دوو  کۆڵبەر گیانیان لەدەستدا و کۆڵبەرێکیتر بریندار بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگەرۆس پۆست؛سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەر، لە سنووری شاری مەریوان سێ کۆڵبەری کورد بوون بە قوربانی تەقینەوەی مین، کە دوو کەسیان بو ناوەکانی “عەلی نادری” خەڵکی ئاوایی( گەون توو) سەر بە شاری دیواندەرە و”عەبدوڵا محەمەد زادە” خەڵکی ئاوایی (تیناڵ) سەر بە شاری مەریوان گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها کۆڵبەرێک خەڵکی شاری سنە بە ناوی”حەمید باینجۆ” خەڵکی ئاوایی (باینچوو) لەو ڕووداوەدا بە قورسی بریندار بوو.

سپای پاسدارانی ڕژیم بە مەبستی ڕێگری کردن لە هاتووچووی کۆڵبەران و بەرگری کردن لە کاسبی کردنی ئەم چینە چەوساوە، بە شێوەیەکی بەرفراوان سنوورەکانی کوردستانی مین ڕێژ کردووە کە بەردەوام هەموو ڕۆژێک کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەرانی لێدەکەوێتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …